بەوێنە.. رۆژنامەنووسێک لە بەغدا دەڕفێندرێت و چارەنووسی نادیارە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بەوێنە.. رۆژنامەنووسێک لە بەغدا دەڕفێندرێت و چارەنووسی نادیارە

رۆژنامەنووسێک لە بەغدای پایتەختی عێراق دەڕفێندرێت و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

ئەمڕۆ سێشەممە 26-10-2021، روانگەی عێراقی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: باسم زەعاک، رۆژنامەنووس و پەیامنێری ئاژانسی (کولللعەرەب) بەر لە دوو رۆژ (رۆژی یەکشەممە 24-10-2021) لە بەغدا رفێندراوە.

هەروەک روانگەی عێراقی باسی کردووە، باسم زەعاک لەو کاتەی تەلەفۆنی بۆ رۆژنامەنووسێک کردووە و لە رووداوێک ئاگادار کردووەتەوە، رفێندراوە و تا ئێستا نازانرێ رفێنەرەکان کێن و چارەنووسی ئەو رۆژنامەنووسە چی بەسەر هاتووە.

کەسوکاری ئەو رۆژنامەنووسە باسیان لەوە کردووە، باسم زەعاک بۆ رووماڵکردنی رووداوەکان لە ماڵەکەی چووەتە دەرەوە و تا ئێستا نەگەڕاوەتەوە.