کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 26/10/2021، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ لە هه‌ولێر و دهۆك ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت به‌ درێژایی كاته‌كان، له‌ سلێمانى، هه‌ڵه‌بجه‌ و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، پاشان بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی چوارشه‌ممه‌ 27/10/2021، لە سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌ دهۆكیش ئه‌گه‌رى بارینى پرووشكه‌باران له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌ سنوورییه‌كان هه‌یه‌.

 

May be an image of outdoors and text

May be an image of text

May be an image of mountain and text

May be an image of outdoors and text

May be an image of text