پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە

پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە و بەدواداچوون بۆ کێشەی سووتەمەنی لە هەرێمی کوردستان دەکات.

بڕیارە کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆی رۆژی سێشەممە 26-10-2021، دانیشتنی ئاسایی ژمارە 4ـی خولی پایزەی ساڵی سێیەم لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، بەڕێوە بچێت.

بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە:

یه‌كه‌م/

خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای سەرپەرشتیكردنی پڕۆژەكانی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان

دووەم/

دەست لەكاركێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان دابان محەمەد لە ئەندامیەتیی (لێژنەی دەسپاكی)ى پەرلەمانی كوردستان.

سێیەم/

1- خستنەڕووی دوایین بەدواداچوون و كارەكانی پەیوەست بە بابەتی سێ یەكەمەكان و وانەبێژان و ئامادەكارییەكان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لەلایەن لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.

2 - خستنەڕووی بەدواداچوون و كارەكانی پەیوەست بە دۆخی سووتەمەنی و چارەسەرییەكان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لەلایەن لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانی.

چوارەم/

خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پڕۆژەیاسایانە:

1 - پڕۆژەیاسای (هەمواری پیادەكردنی یاسای بازرگانی عێراقی، ژمارە (٣٠)ى ساڵی ١٩٨٤ لە هەرێمی كوردستان-عێراق).

2 - پڕِۆژەیاسای (بەرهەمهێنان و هاوردەكردنی بنەتۆ و شەتل و تۆماركردن و پەسندكردن و پارێزگاریكردن لە تەرزە كشتوكاڵییەكان لە هەرێمی كوردستان-عێراق).