ئەمریکا سەرکۆنەی هەڕەشەکردن لە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئەمریکا سەرکۆنەی هەڕەشەکردن لە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق دەکات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەرکۆنەی هەڕەشەکردن لە نێردەی تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە: هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق تا راددەیەکی زۆر لە کەشێکی ئارام بەڕێوە چوو و پیرۆزبایی لە گەل و حکوومەتی عێراق دەکات.

وزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەرکۆنەی ئەو هەڕەشانەی کردووە، کە لە نێردەی تایبەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکرێن و داوای ”لە هەموو لایەنەکان“ کردووە رێز لە سەروەریی یاسا و پاکیی هەڵبژاردنەکە بگرن.

هەر لە بەیاننامەکەدا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا خۆشحاڵیی وڵاتەکەی بە بەیاننامەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەربڕیوە.

رۆژی 22-10-2021، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەیاننامەیەکی دەرکرد و تێیدا رایگەیاند: هەڵبژاردنەکە لە هەموو رووەکانەوە باش بووە و چاویان لەوەیە بە ڕێگەیەكی ئاشتییانە، حكوومەتێكی گشتگیر لە عێراق پێك بێت، كە نوێنەرایەتی خواستی گەلانی عێراق بكات.

دوای راگەیاندنی دوایین ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن کە لە رۆژی 10-10-2021 بەڕێوە چوو، ئەو لایەنانەیلە هەڵبژاردنەکە شکستیان هێنا نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمسیۆنیان بە ساختەکاری لە ئەنجامی هەڵبژاردن، تۆمەتبار کرد.