پەرلەمانتارێکی پارتی: شاسوار و هاوشێوەکانی میزەڵانی پڕ هەوان و زوو بەتاڵ دەبنەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

پەرلەمانتارێکی پارتی: شاسوار و هاوشێوەکانی میزەڵانی پڕ هەوان و زوو بەتاڵ دەبنەوە

 پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان پێی وایە، ئەوەی شاسوار عەبدولواحید سەبارەت بە نرخی بەنزین پروپاگەندەی بۆ دەکات، تەنیا نمایشە و دەشڵێ “شاسوار و هاوشێوەکانی میزەڵانی پڕ هەوان و زوو بەتاڵ دەبنەوە”.

شوان زراری، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەرلەمانی کوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "گرفتی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین بابەتێکی جیهانییە و پەیوەندی بە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و چەند هۆکارێکی دیکەوە هەیە، ئەوەش شاسوار عەبدولواحید باسی دەکات، تەنیا پروپاگەندەیە و ئەو بە بەردەوامی هەوڵی چەواشەکردنی خەڵک دەدات”.

دەشڵێ: “حکوومەت بە فەرمی رایگەیاند، کە هەر کەسێک ئەگەر بەنزین هاوردە بکات و لیترێک بە 500 دینار بدات، گومرگی لەسەر هەڵدەگیرێت، ئەگەر شاسوار راست دەکات با جێبەجێی بکات، بەڵام دڵنیام راست ناکات".

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی جەختیشی کردەوە، کە: "حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکەدایە و چەند رێکارێک گیراونەتەبەر و کۆنتڕۆڵی بازرگانەکانیش دەکات، بۆ ئەوەی یاری بە نرخ نەکرێت، ئەمەش بۆ ئەوەی نرخی بەنزین داببەزێت و لەئاستێکدا بوەستێت، بەڵام ئەوەی شاسوار باسی دەکات، تەنیا نمایش و چاوبەستنی خەڵکە".

شوان زراری پێی وایە، کە ئەوەی شاسوار دەیکات یاریکردنە بە هەستی خەڵک و دەیەوێت سەرنجی خەڵک بۆ لای خۆی ڕابکێشێت: "بەڵام خەڵک وریایە و تێدەگەن، کە شاسوار ناتوانێت بەنزین لە نرخی بازاڕ هەرزانتر بفرۆشێت".

گوتیشی: "شاسوار و هاوشێوەکانی تەمەنی نمایشەکانیان زۆر کورتە و خەڵک رووی راستەقینەیان دەناسێ و وەک میزەڵانی پڕ هەوان و زوو بەتاڵ دەبنەوە".