بە بەشداریی نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی له‌ هه‌ولێر دیدارى مێرى بەڕێوە دەچێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بە بەشداریی نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی له‌ هه‌ولێر دیدارى مێرى بەڕێوە دەچێت

 لە هەولێر سەکردە کوردستانى و عێراقییه‌كان و نوێنەرى وڵاتانى دراوسێ و زلهێزەکان کۆدەبنەوە و له‌ دیداری مێری و لە هەشت پانێڵدا، باس لە سەقامگیریی عێراق و کوردستان دەکەن.

ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 26/10/2021، لە شارى هەولێر به‌ به‌شداریی سەکردە کوردستانى و عێراقییه‌كان و نوێنەرى وڵاتانى دراوسێ و زلهێزەکان دیداری مێری به‌ڕێوه‌ ده‌چێ لە هەشت پانێڵدا، باس لە سەقامگیریی عێراق و کوردستان دەکەن، له‌و ڕووه‌وه‌ د. دلاوەر عەلادین، سەرۆکى پەیمانگەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بۆ توێژینەوە با (باسنیوز)ى ڕاگەیاند: ئەم دیدارە دەرفەتى گفتوگۆیەکى دەسەڵاتدارانەى ئەکادیمییانە دەڕەخسێنێت بۆ کەسایەتی و سەرکردە کوردستانى و عیراقییەکان، تا گفتوگۆ لەبارەى چۆنیەتى سەقامگیریی عێراق بکەن.

 ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، کە تەنیا دوو هەفتە بەسەر پڕۆسەى هەڵبژاردنەکانى عیراقدا تێپەڕیوە و ئێستا باسی پێکهێنانى کابینەى تازەى حکوومەتى عیراقى گەرمە، بۆیە دەکرێ ئەم گفتوگۆیانە ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەى هەم بەرەنگارى ئالنگارییەکان ببینەوە، هەم نەخشەڕێگاى داهاتوو دابڕێژین.

لەبارەى بەشداریی کەسایەتى و نوێنەرى وڵاتانى دراوسێی عێراق لەو دیدارەدا، د. دلاوەر عەلائەدین گوتی: ئەو وڵاتانە کاریگەرییان بەسەر سەقامگیریی عێراقەوە هەیە و سەقامگیریی عێراقیش بۆ ئەوان گرنگە، چونکە دەیانەوێ بەوهۆیەوە بەرنامەکانى خۆیان جێبەجێ بکەن.

دیدارى مێری ئەمڕۆ 26/10 و سبەى 27/10 بەردەوام دەبێت، کە تیایدا هەشت پانێڵ بەڕێوە دەچێت و بەشداریى پانێڵەکان بریتین لە: (نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان ـ مەسرور بارزانى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ـ ئەمیر کینانى نوێنەرى ڕەوتى سەدر ـ ماتیوتولەر باڵیۆزى ئەمریکا لە عیراق ـ فازڵ میرانى سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتى دیموکراتى کوردستان ـ سەڵاحەدین بەهادین ئەمیندارى گشتیى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان ـ ئەسعەد عەبدانى پارێزگارى بەسرە ـ عەلى باپیر سەرۆکى کۆمەڵى دادگەرى ـ مارتن پەیگەر باڵیۆزى ئەڵمانیا لە عیراق ـ محەمەد کازم سەجادپور ڕاوێژکارى وەزیرى دەرەوەى ئێران ـ ئیلیرۆس گۆتراشۆف باڵیۆزى ڕووسیا لە عێراق ـ عەلیڕەزا گونەى باڵیۆزى تورکیا لە عیراق).