ته‌یمووری تاقانه‌ی ئه‌نفال، ڕایگه‌یاند كه دوای پشكنین، ده‌ركه‌وتووه ژه‌هرخوارد كراوه و كاریگه‌ریی ژه‌هره‌كه به‌جه‌سته‌یه‌وه دیاره و رۆژ به رۆژ خراپتر ده‌بێ.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26/10/2021، ته‌یمووری تاقانه‌ی ئه‌نفال، له هه‌ژماره‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) ڕایگه‌یاند: دوای پشكنین، ده‌ركه‌وتووه ژه‌هرخوارد كراوه و كاریگه‌ریی ژه‌هره‌كه به‌جه‌سته‌یه‌وه دیاره.
ته‌یمووری ئه‌نفال، ده‌ڵێ: بەداخەوە بە ئامانج کراوین و سەردانی دکتۆرم کرد لە نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجنسی و پشکنینی ژەرهریان بۆم كرد و دەرکەوت پشکنینەکەم پۆزەتیڤە و ژەهرخوارد کراوم.
راشیگه‌یاندووه: بەو هۆیەشەوە زۆربەی دانەکانم شکاون تاکوو ئێستە كاریگه‌ریی ئەو ژەهرە بەجەستمەوە دیارە و ڕه‌وشم باش نییە، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ خراپتر دەبم، زۆربەی جاریش کە شتێک دەخۆم لەگەڵیدا لەتێک لە ددانەکانم دەشکێن و کاریگەریی خراپی بەسەر مێشک و سەرمدا هێناوە، هەندێک جار کە ڕێ دەکەم سەرم دەسووڕێت و دەکەوم هەر لەبەر ئەو هۆکارانەش بوو سەردانی دکتۆرم کرد.
ئەمە لە کاتێکدایە کە تا ئێستا جگە لە بافڵ تاڵەبانی کە بە فەرمی لاهوور جەنگی بە ژەهرخواردکردنی تۆمەتبار کردووە، باسی ژەهرخواردکردنی چەندان سەرکردەی دیکەی یەکێتیش دەکرێت کە ئێستا بەشێکیان لە وڵاتانی ئەورووپان بۆ چارەسەر و پشکنین.