لیژنەی تایبەتمەندی پەرلەمانی کوردستان و وەزیری سامانە سروشتییەكان كۆ دەبنەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

لیژنەی تایبەتمەندی پەرلەمانی کوردستان و وەزیری سامانە سروشتییەكان كۆ دەبنەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 26/10/2021لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ کەمال ئەترووشی وەزیری سامانە سروشتییەكانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان كۆ دەبنەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر چارەسەری كێشەی سووتەمەنی و دابەزینی نرخی بەنزین.

بەختیار شوكری، ئەندامی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "لیژنەكەمان ڕاپۆرتێكی لەبارەی ھۆكارەكان و چارەسەری كێشەی سووتەمەنی و دابەزینی نرخەكەی ئامادە كردووە چەند پێشنیاز و چارەسەری خستووەتە ڕوو".

گوتیشی: "ئەمڕۆ پێش كۆبوونەوەكەی پەرلەمانی كوردستان لیژنەی سامانە سروشتییەكان لەگەڵ وەزیری سامانە سروشتییەكان كۆ دەبینەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئەو پێشنیازانە و گفتوگۆكردن لەسەر رێكارەكانی وەزارەت بۆ كەمكردنەوەی نرخی بەنزین".

ئەمڕۆ سێشەممە پەرلەمانی كوردستان كۆ دەبێتەوە و یەكێك لە تەوەرەكان گفتوگۆكردنە لەسەر كێشەی سووتەمەنی و دابەزینی نرخی بەنزین.