جەمیل بایک: هەرگیز پەیوەندیمان لەگەڵ بنەماڵەی ئەسەد نەپچڕاندووە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

جەمیل بایک: هەرگیز پەیوەندیمان لەگەڵ بنەماڵەی ئەسەد نەپچڕاندووە

هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)ی باڵی سیاسیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) رایدەگەیەنێت، حزبەکەی هەرگیز پەیوەندییەکانی لەگەڵ بنەماڵەی سەرۆکی رژێمی سووریا نەپچڕاندووە.

جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کەجەکە لە چاوپێکەوتنێکی (ئەلعەرەبی جەدید)، رایگەیاندووە: پەیوەندیی پەکەکە و رژێمی سووریا "پەیوەندییەکی مێژووییە".

جەمیل بایک کە دووەم سەرکردەی پەکەکەیە دوای عەبدوڵڵا ئۆجەلانی رێبەری زیندانیکراوی ئەو حزبە، هەوەها رایگەیاندووە: پەیوەندییەکانی پەکەکە لەگەڵ بنەماڵەی بەشار ئەسەدی سەرۆکی رژێم سووریا "پتەو"ـە و پەکەکە "هەرگیز" پەیوەندییەکانی لەگەڵ رژێمی سووریا نەپچڕاندووە، "ئەگەر ئەوان پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێمە نەپچڕێنن ئێمە هەرگیز نایپچڕێنین"..

ئەو سەرکردەیەی پەکەکە جەختی لەوە کردووەتەوە، کە هەرچەندە ئیدارەی رژێمیسووریا هەڵوێستێکی نەرێنی بەرامبەر پەکەکە هەیە، "ئێمە هەڵوێستی نەرێنی بەرامبەر ئیدارەی بەشار ئەسەد ناگرینە بەر".

جەمیل بایک ئاماژەی بەوەش کردووە، کە پەکەکە رێز لە پەیوەندیی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و بنەماڵەی بەشار ئەسەد دەنێت.