ئەندامێکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان: شاسوار بەو درۆیانەی کە دەیانکات دەیەوێ دزی و قەرزەکان لەبیر خەڵک بباتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئەندامێکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان: شاسوار بەو درۆیانەی کە دەیانکات دەیەوێ دزی و قەرزەکان لەبیر خەڵک بباتەوە

"ئەگەر دەیەوێ یارمەتیی خەڵک و حکوومەت بدات با قەرزەکانی بداتەوە"

پەرلەمانتارێکی لیژنەی سەرچاوە سروشتییەکان، شاسوار عەبدولواحید بە کەسێکی "درۆزن" وەسف دەکات و دەڵێ ئەو لێشاوی درۆیەی شاسوار دەستی پێکردووە سەبارەت بە گرفتی بەنزین، بۆ ئەوەیە دزی و قەرزەکانی لەبیر خەڵک بباتەوە.


جیهاد حەسەن، ئەندامی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان و پیشەسازی و بازرگانی لە پەرلەمانی کوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئەو نماییش و پروپاگەندانەی کە شاسوار عەبدولواحید دەیکات، ئامانجی لێی هەڵخەڵەتاندنی خەڵک و شاردنەوەی دزی و قەرز و خراپییەکانیەتی، ئەو پروپاگەندەیەی شاسوار سەبارەت بە نرخی بەنزین بڵاوی کردوژەتەوە و بانگەشەی بۆ دەکات، جگە لە درۆیەکی گەورە هیچی دیکە نییە، چونکە بەنزین پێویستی بە کڕینە و نرخەکەی دیاریکراوە".

گوتیشی: "حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە هەر کەسێک بەنزین هاوردە بکات و بە نرخی ٥٠٠ دینار بۆ هەر لیترێک بیفرۆشێت بە هاووڵاتیان، ئەوا گومرگی لەسەر هەڵدەگیرێت، کەچی شاسوار دەڵێ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رەتی کردووەتەوە کە بەنزین هاوردە بکات ئەو قسەیەش درۆیە و راست نییە، ئەگەر راست دەکات بە بەڵگەوە ئاشکرای بکات کە بەنزین لە کوێ هاوردە دەکات، نرخی هاوردەکردنی بەنزین لە عێراق و وڵاتانی دراوسێش روون و ئاشکرایە و شاراوا نییە".

ئەو پەرلەمانتارە پێیوایە کە ئەوەی شاسوار دەیکات بۆ "هەڵمەتی درۆیە" و دەیەوێت لەو ڕێگەیەوە هەستی خەڵک بۆ خۆی رابکێشێت و بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو سوودی لێ وەربگرێت، دەشڵێ: "خەڵک هۆشیارن و تێدەگەن کە شاسوار درۆ دەکات".


راشیگەیاند: "ئەگەر شاسوار دەیەوێت هاوکاریی خەڵک و حکوومەت بکات، با قەرزەکانی خۆی بداتەوە، بەڵام ئەوەی دەیکات شاردنەوە و خۆدزینەوەیە لە قەرز و دزییەکانی".

 

ڕوونیشی کردەوە: "ئێمە دەمێکە بەدواداچوون بۆ گرفتی بەنزین دەکەین، کێشەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ئێران سێ ملیۆن لیتری بەنزینی هاوردەی راگرت بەهۆی ئەوەی ئابڵوژقەی ئابووریی لەسەرە و کەرەستەی پترۆکیماوییش نرخی بەرز بووتەوە و بابەتەکە پەیوەندیدارە بە نرخی جیهانییەوە، ئەمەش بووە هۆی گرانبوونی نرخی بەنزین".