شارەوانی سلێمانی رێكلام كردن لە چەند شوێنێک قەدەغە دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

شارەوانی سلێمانی رێكلام كردن لە چەند شوێنێک قەدەغە دەکات

 

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ریكلامی بازرگانی لەسەر دیواری گۆڕستان و قوتابخانە و مزگەوت و چەند شوێنێكی تر قەدەغە دەكات.

بە پێی راگەیاندراوێكی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی، کە کۆپییەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و تێیدا ئاگاداری سە‌رجە‌م خاوە‌ن پێشانگە و خاوە‌ن كارگە‌ و كاسبكاران بە‌گشتی كراوەتەوە، كە نابێت رێكلام لە هەندێك شوێن بكەن.

لە راگەیاندراوەكە هاتووە: "‌بە‌كارھینانی دیواری راگرە‌كان و دیواری گۆرستان و دیواری قوتابخانە‌ و زانكۆكان، دیواری مزگە‌وت و كە‌نیسە‌كان، دیواری فە‌رمانگاكانی حكوومە‌ت بۆ نوسینی ناونیشانی خۆیان و رێكلام كردن بۆ كاڵاكانیان قەدەغەیە".

شارەوانی سلێمانی هۆشداری داوە، ئە‌و كارە‌ رێگە‌ پێدراو نییە‌ و كاری یاسایی بە‌رامبە‌ر ئەو كەسانە دەكرێت كە سەرپێچی دەكەن.

ماوەیەكە دیاردەی نووسینی ناونیشانی كار لەسەر زۆر دیواری شوێنی گشتی بۆتە دیاردە و وای كردووە سیمای شاریش ناشیرین بێت.