پارێزه‌رێك: شاسوار عەبدولواحید ئه‌گه‌ر خه‌مخۆرى خه‌ڵكه‌ با پاره‌ی قەرزەکەیان بداته‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

پارێزه‌رێك: شاسوار عەبدولواحید ئه‌گه‌ر خه‌مخۆرى خه‌ڵكه‌ با پاره‌ی قەرزەکەیان بداته‌وه‌

 

سەبارەت بە لێدوانه‌كانى شاسوار له‌باره‌ى دابینكردنى به‌نزین و پێداویستیی پزیشكی بۆ نه‌خۆشخانه‌كان، پارێزه‌رێکى ڕاوێژكار ڕایگه‌یاند: ئەو بانگەشانەی شاسوار هیچ بنه‌مایه‌كی راستییان نییه‌، چونكه‌ هه‌ر جارێك حكوومه‌ت ته‌حه‌دای بكات و بڵێ فه‌رموو ئه‌وه‌ عه‌رز و ئه‌وه‌ گه‌ز، خۆی گێل ده‌كات و دوای ماوه‌یه‌كی دیكه‌ ده‌ست به‌ شانۆگه‌رییه‌كی دیكه‌ دەکاتەوە.

خەسرۆ هه‌ركى، پارێزه‌رى ڕاوێژكار، به‌ (باسنیوز)ى راگەیاند: "ئه‌و كارانه‌ى شاسوار عەبدولواحید له‌ رێگاى میدیاكانیه‌وه‌ له‌باره‌ى دابینكردنى به‌نزین و ئاو و پێداویستییه‌كانی دیکە ده‌یكات، له‌ ڕووى یاساییه‌وه‌ به‌پێی ماده‌ى 433ى یاساى سزادان، ده‌چێته‌ خانه‌ى ناوزڕاندن و حكوومه‌ت مافى ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ سزاى بدا، چونكه‌ ئه‌مانه‌ كارى حكوومه‌تن، نه‌ك حزب".

ئه‌وه‌شى خسته‌ ڕوو: "شاسوار خۆى له‌ سه‌ره‌تاى ده‌ركه‌وتنیه‌وه‌ به‌ كه‌سێكی دز و گه‌نده‌ڵ و ساخته‌چی ده‌ستى به‌ كارى بازرگانى كرد و دواتریش هه‌ر له‌م رێگه‌یه‌وه‌ ده‌ستى به‌ سیاسه‌ت كرد، به‌ڵام ڕۆژێك دێت باجی ساخته‌چێتی و فێڵبازیی خۆی ده‌دات، چونكه‌ هیچ كارێك به‌ ساخته‌چیه‌تى ناچێته‌ سه‌ر".

خەسرۆ هه‌رکی، ده‌شڵێت: "شاسوار له‌ رێگه‌ى كارى بازرگانى و به‌ناوى دابینكردنى پرۆژه‌ى نیشته‌جێبوون و كردنه‌وه‌ى شارى یارى، پاره‌ى چه‌ندین كه‌سى خواردووه‌ و قۆڵی ده‌یانی دیکەی بڕیوه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ قه‌رزی حكوومه‌ت كه‌ له‌ لایه‌تى، بینیمان بۆ چه‌ندین جار خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤى لاند هاتنه‌ سه‌ر شه‌قام و کەناڵەکانی راگەیاندن و داواى مافى خۆیان لە شاسوار کرد، بەڵام تا ئێستا پاره‌كانی نەداونەته‌وه‌، كه‌چی ئێستا ده‌یه‌وێ خه‌ڵك چه‌واشه‌ بكات و به‌ درۆ خۆی كردووه‌ته‌ خه‌مخۆری خه‌ڵك، ئه‌گه‌ر بەڕاستی خه‌مخۆرى خه‌ڵكه‌، با پاره‌ و قەرزی ئەو خەڵکە و هی حکوومەتیش بداته‌وه‌".