11 تابلۆی بیكاسۆ بە 100 ملیۆن دۆلار فرۆشران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

11 تابلۆی بیكاسۆ بە 100 ملیۆن دۆلار فرۆشران

 

لە مەزادێكدا 11 تابلۆی تابلۆكێشی ناوداری ئیسپانی پاپلۆ بیكاسۆ، بە بڕی 100 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.

رۆژنامەی (گاردیان)ی بەریتانی نووسیویەتی: لە شاری لاس فیگاسی ئەمریكا بە بۆنەی 140 ساڵەی لە دایكبوونی پاپلۆ بیكاسۆ، مەزادێك بۆ تابلۆكانی كرا، 11 تابلۆی ئەو هونەرمەندە بە 100 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.

ئەم رۆژنامەیە ئاماژەی بەوە كردووە كە یەكێك لە تابلۆكانی بەناوی (ئافرەتە كڵاو پرتقاڵییەكە) بە 40 ملیۆن دۆلار فرۆشراوە.

شایانی باسە تابلۆكێشی ناوداری ئیسپانی پاپلۆ بیكاسۆ، لە ماوەی 70 ساڵەی ژیانیدا 13 هەزار تابلۆی كێشاوە.