سەرکردەیەکی گۆڕان: حکوومەت ڕێگەی دا بەڵام شاسوار عەبدولواحید لە هاوردەکردنی بەنزین پەشیمان بووەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

سەرکردەیەکی گۆڕان: حکوومەت ڕێگەی دا بەڵام شاسوار عەبدولواحید لە هاوردەکردنی بەنزین پەشیمان بووەوە

"شاسوار لیستەکەی لە بەغدا فرۆشتووە"

"شاسوار عەبدولواحید درۆ دەکات، حکوومەت ڕێگەی داوە بەنزین بە ھەرزان بفرۆشێت، بەڵام ئەو پاساوی بێ بنەما دەھێنێتەوە"

ئەندامێکی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان ئاشکرایکرد کە شاسوار عەبدولواحید کەسێکی بازرگانە و لیستەکەی لە بەغدا فرۆشتووە راشیگەیاند: "باشترە خەڵک خۆی شاسوار عەبدولواحید ناچار بکات پارەکەیان بداتەوە و چیتر بازگانی بەو خەڵکەوە نەکات".

خەلیل سەرکانی، ئەندامی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "شاسوار عەبدولواحید، بەقۆڵبڕین و دەستبڕین سەروەت و سامانی ناوە بەیەکەوە بەپارەی خەڵکی ھەژار حزبی دروست کردووە، ئیتر دەبێت خەڵک چ ئومێدێکی بەو بازرگانە ھەبێت، لەکاتێکدا ئەو بازرگانە پارەی خەڵکی ھەژار و حکوومەتی لایە و پارەکەیان ناداتەوە، بەڵام لە رێگەی کەناڵەکەیەوە خەڵکی فریو دەدات و خۆڵ دەکاتە چاوی خەڵکەوە".

گوتیشی: "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، رێگەی داوە بەوەی شاسوار عەبدولواحید بەنزین بە ھەرزان بفرۆشێت، تەنانەت حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئامادەیە لە گومرگی ئەو کەسانەش خۆش بێت، بەڵام شاسوار عەبدولواحید درۆ دەکات و پاساوی بێ بنەما دەھێنێتەوە، بۆئەوەی خەڵکی باوەڕ بە سیناریۆکانی بکات".

ئەوەشی خستە روو: "شاسوار عەبدولواحید بازرگانێکی چاوچنۆکە و دوای پارە کەوتووە، دەنگۆی ئەوە هەیە لیستەکەی لە بەغدا فرۆشتبێت بەدەیان ملیۆن دۆلار، ئەو زیاتر بۆ ئەوە لیستی دروست کردووە تاوەکوو لە رێگەی پەرلەمانتارەکانییەوە سەفەقاتی بازرگانی بکات، بۆیە باشترە خەڵک خۆی شاسوار عەبدولواحید ناچار بکات پارەکەیان بداتەوە و چیتر باززگانی بەو خەڵکەوە نەکات".