نوێنەری خاوەن پشکەکان: شاسوار عەبدلواحید بازرگانێکی ساختەچییە و یاری بە ئەقڵی خەڵک دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

نوێنەری خاوەن پشکەکان: شاسوار عەبدلواحید بازرگانێکی ساختەچییە و یاری بە ئەقڵی خەڵک دەکات

 

نوێنەری ڕێگەپێدراوی خاوەن پشکەکانی پڕۆژەی گەشتیاری چاڤیلاند رایگەیاند: "شاسوار عەبدلواحید بازرگانێکی ساختەچییە و لەناو گوندی ئەڵمانی شوقە و ڤێلای داوە بە بەرپرسە گەندەڵەکان کەچی پارەی خەڵک ناداتەوە".

نەژاد ئەحمەد، نوێنەری ڕێگەپێدراوی خاوەن پشکەکانی پڕۆژەی گەشتیاری چاڤیلاند بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی گروپی نەوەی نوێ، کەسێکی ئاژاوە گێڕە، ئەو فیتنەیەکی گەورەیە لەشاری سلێمانی دانراوە لە رێگەی کەناڵەکەیەوە یاری بەئەقڵی خەڵک دەکات، خەڵکیش ئەوەندە ساویلکەیە باوەڕ بە بازرگانێکی ساختەچی وەکوو شاسوار عەبدولواحید دەکات کە پارەی دەیان ھەزار خاوەن پشکی خواردووە و پارەکەیان ناداتەوە".

گوتیشی: "ھەموومان دەزانین شاسوار عەبدولواحید زیار لە 22 ملیۆن دۆلاری ھەزارەھا خێزانی خاوەن پشکی خواردووە، ھەروەھا زیاتر لە 40 ملیۆن دۆلاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان قەرزارە، نازانم خەڵک بۆچی باوەڕ بە بازرگانێکی ساختەچی دەکات، ئەگەر شاسوار عەبدولواحید یەک تۆز ویژدانی ھەبوایە پارەی ئەو خەڵکە ھەژارەی دەدایەوە ئەوە باشترین خزمەتی خەڵکە نەوەکوو لە گوندی ئەڵمانی دابنیشێ و یاری بەئەقڵی خەڵک بکات و بڵێت من نرخی بەنزین دەکەم بە 500 دینار، بەڵام دواتر پاساوی بێ بنەما بھێنێتەوە".

نوێنەری ڕێگە پێدراوی خاوەن پشکەکانی چاڤیلاند، ئەوەشی خستە روو: "شاسوار عەبدولواحید گوندی ئەڵمانی کردووە بە شوێنی زووحاکەکان ھەرچی بەرپرسی گەندەڵ و بەرپرسی ئەمنی ھەیە لەناو گوندی ئەڵمانی جێگەی کردووەتەوە و شوقە و ڤێلای پێداون، بەڵام ئەوەندە بێ شەرمە پارەی خەڵکی ھەژار نادەتەوە".