له‌ هه‌ولێر كه‌سێك به‌ تۆمه‌تى دزینى كه‌لوپه‌لى كاره‌بایی ده‌ستگیر كرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

له‌ هه‌ولێر كه‌سێك به‌ تۆمه‌تى دزینى كه‌لوپه‌لى كاره‌بایی ده‌ستگیر كرا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ هه‌ولێر كه‌سێك به‌ تۆمه‌تى دزینى كه‌لوپه‌لى كاره‌بایی له‌ خانوویه‌كى ته‌واونه‌كراودا (هه‌یكه‌ل) ده‌ستگیر كرا.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 25/10/2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی باشوور، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ھ. ا. م) بە تۆمەتی دزینی کەلوپەلی کارەبایی لەناو خانوویەکی ته‌واونه‌كراودا ده‌ستگیر كرد".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمه‌تباره‌كه‌دا، دەست بەسەر کەلوپەلە دزراوەکان و ئۆتۆمبێلێکی جۆری (ئۆپڵ - بێ ژمارە)دا گیرا، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە 446 لە یاسای سزادان، ڕاگیرا.