لە سنووری چەمچەماڵ بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە شەش كەس بوونە قوربانی
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

لە سنووری چەمچەماڵ بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە شەش كەس بوونە قوربانی

ئەمڕۆ دووشەممە بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل، لەڕێگەی نێوان قەزای چەمچەماڵ بۆ ناحیەی سەنگاو، شەش هاووڵاتیی بوونە قوربانی.

لەم بارەوە شەریف ڕەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە 25/10/2021 بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل، لەسەر ڕێگەی نێوان چەمەچماڵ- سەنگاو، بە دیاریكراوی نزیك گوندی قەرەتامۆ، ئافرەتێكی تەمەن 59 ساڵ گیانی لەدەست دا و پێنج كەسی دیكەش بریندار بوون".

گوتیشی: "بەهۆی سەختیی برینی چوار لە بریندارانی ئەو ڕووداوە، دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی لە چەمچەماڵ، ڕەوانەی نەخۆشخانەكانی سلێمانی كراون".