وەزیری دارایی: هه‌ندێك فه‌رمانگه‌ به‌هۆی باش كۆنه‌كردنه‌وه‌ی داهاتی باجی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ مووچه‌یان دواده‌كه‌وێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

وەزیری دارایی: هه‌ندێك فه‌رمانگه‌ به‌هۆی باش كۆنه‌كردنه‌وه‌ی داهاتی باجی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ مووچه‌یان دواده‌كه‌وێ

" هیچ كەس و لایەنێك مافی ئەوەی نییە خۆی لە باجدان بدزێتەوە"

 له‌كۆبوونه‌وه‌ی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتییەكانی باجەكان و خانووبەرەی میری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە، وه‌زیری دارایی و ئابووری ڕایگه‌یاند.

ئەمڕۆ دووشەممە 25/10/2021 ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ بەڕێوبەرایەتییەكانی باجەكان و خانوبەری میری سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین لەسەر نەبوونی سیولەی سنوورەكە كۆبووەوە.

وەزیری دارایی و ئابووری باسی لە كێشەكانی سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە كرد، كە وەكوو پێویست ناتوانن داهاتی باج كۆبكەنەوە، ئەمەش بووه‌تە گرفتێك بۆ نەبوونی سیولە (پارەی نەختێنە) ئەمەش وایكردووە هەندێك لە فەرمانگەكان مووچەكانیان درەنگتر وەربگرن.

لە كۆبوونەوەكەدا ئاماژەشی بەوە كرد "هیچ كەس و لایەنێك مافی ئەوەی نییە خۆی لە باجدان بدزێتەوە، لە هەمان كاتدا دەبێت فەرمانبەر بزانێت ئەركی خۆی لە خزمەتكردنی وڵات و نەتەوەكەی چییە."

دكتۆر كەمال تەیب، بەڕێوبەری گشتیی باجەكان و خانووبەرەی میری باسی لە جیاوازی كۆكردنەوەی باج و داهات لە نێوان پارێزگاكان كرد و ئاماژەشی بەوە كرد دەبێت هەموو فەرمانبەرێك پابەندی رێنمایی و بڕیارەكانی وەزارەتەكەی بێت.

باس له‌وه‌ش كرا، بە میكانیزمێكی نوێ و هەڵگرتنی گیرگرفتەكان باج و داهات كۆ بكرێته‌وه‌، تاوەكو چیتر لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە كێشەی سیولە نەمێنێت.