كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

سه‌رۆكى حكوومه‌ت و باڵوێزى هیندستان پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هه‌ردوولا تاوتوێ ده‌كه‌ن

سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیی له‌ باڵوێزى هیندستان له‌ عێراق كرد و چه‌ند بابه‌تێكیان تاوتوێ كرد.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 25/10/2021، مه‌سرور بارزانى، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە پراشانت پیسێ، باڵوێزی هیندستان لە عێراق کرد، لە دیدارەکەدا کە سوبهاش کەین، کونسوڵی گشتیی هیندستان لە هەولێر ئامادەی بوو، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق بە تایبەتی دوای سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هیندستان، تاوتوێ کران.

هەردوولا خوازیاری بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هیندستان و هەرێمی کوردستان و فراوانکردنی پەیوەندیی و هەماهەنگیی دوولایەنە بوون، بە تایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کولتووری و وەبەرهێناندا.