سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق دەکات

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى پێشوازیی له‌ باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق كرد، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بیروڕا لە بارەی قۆناغی دوای هەڵبژاردن و پێکهێنانی حکوومەتی تازەی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 25/10/2021 له‌ سه‌لاحه‌ددین، سه‌رۆك بارزانى پێشوازیی لە ماتیو تولەر، باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق کرد، لە دیدارەکەدا باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق پیرۆزبایی سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرکەوتنی کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستانى لە سەرۆک بارزانی کرد، هیوای ئەوەی خواست کە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ببێتە هۆی سەقامگیری لە عێراق و ڕاستەڕێبوونی پڕۆسەی سیاسی، جەختیشی لەوە کردەوە کە هاوبەشیی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان ستراتیژییە و یارمەتیدەرە بۆ سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە.

هەر لەو کۆبوونەوەیە بیروڕا لە بارەی قۆناغی دوای هەڵبژاردن و پێکهێنانی حکوومەتی تازەی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لەسەر ڕەچاوکردنی پڕەنسیپی شەراکەتی ڕاستەقینە کرایەوە.

بارودۆخی سووریا و هەڕەشەی تیرۆر لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە تەوەری دیکەی ئەو کۆبوونەوەیە بوون.