بڕیارە نوێیەکانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بڕیارە نوێیەکانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا

لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگابوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه‌ و چه‌ند بڕیارێكی له‌ چوارچێوه‌ی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ كۆرۆنا دا.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 25/10/2021، لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگابوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه‌ و چه‌ند بڕیارێكی له‌ چوارچێوه‌ی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ كۆرۆنا دا و بڕیاری به‌رده‌وامیی پرۆسه‌ی خوێندنی له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندنی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا درا.

ده‌قی بڕیاره‌كان

1- بەستنی ماسک بۆ ھەموو ئەو کەسانەی ڤاکسینیان وەرگرتووە و ئەوانەی ڤاکسینیان وەرنەگرتووە لە شوێنە داخراوەکان، دەبێتە ناچاری

2-ھەموو فەرمانبەرانی حکومەت بە ھێزەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە لەماوەی دوو مانگدا ڤاکسین وەربگرن، بەپێچەوانەوە بەپێی یاسای بەرزەفتی فەرمانبەران، مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.

3- ھەموو ئەوانەی لە کەرتی تایبەت کار دەکەن، پێویستە کارتی ڤاکسینیان ھەبێت

4 - مامۆستا و فەرمانبەرانی قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگەکان، هه‌روه‌ها ئەو قوتابیانەی کە تەمەنیان لە سەرووی 18 ساڵەوەیە، دەبێت تاوەکو 1-12-2021 ڤاکسینیان وەربگرێت.

5- پرسەدانان بەھەموو شێوەیەک قەدەغەیه‌

6- پێویستە مامۆستایانی ئایینی ھاوکاربن لە بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری و رێنمایی تەندروستی.

7 - دایکان و باوکان دەتوانن تاوەکو 31-10-2021 بڕیار بدەن کە منداڵەکانیان بچنە قوتابخانە یان بەشێوەی ئۆنلاین بخوێنن.

8- لە کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا دەبێت بەشداربووان کارتی ڤاکسین یان پشکنینی کۆرۆنایان پێبێت.

9- پێویستە پۆلیسی ھاتووچۆ رێکارەکانی تایبەت بە شۆفێر و سەرنشینەکان جێبەجێ بکەن.