نێچیرڤان بارزانی و کونسوڵی ئوردن گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەکانی هەولێر و عەممان دەکەن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

نێچیرڤان بارزانی و کونسوڵی ئوردن گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەکانی هەولێر و عەممان دەکەن

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کونسوڵی شانشینی هاشمیی ئوردن لە هەرێمی کوردستان، گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەکانی هەولێر و عەممان دەکەن.

بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 25-10-2021، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە فوئاد ئەلمەجالى، کونسوڵى گشتیى نوێی ئوردنی لە هەولێر، کردووە.

لە دیدارەکەدا، نێچیرڤان بارزانی وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوون لە کونسوڵی نوێی ئوردن، سوپاس و پێزانینى هەرێمى کوردستانى بۆ پشتگیریى بەردەوامى شا عەبدوڵلاى دووەم، شاى ئوردن ”لە کاتە سەختەکاندا“ بۆ هەرێمی کوردستان، دەربڕیوە.

فوئاد ئەلمەجالی خۆشحاڵیی خۆی بە کارکردنلە هەرێمی کوردستان نیشان داوە و جەختی لە بەرەوپێشبردنی پەیوەنییەکانی هەولێر و عەممان، کردووەتەوە.

هەروەک سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە: هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و ئوردن پەیوەندیی ”مێژوویین و بەهاى هاوبەش“ هەرێمی کوردستان و ئوردن کۆ دەکاتەوە و دەرفەتى فراوانکردنى پەیوەندى و هاریکاریی هاوبەشیان زیاترە کە سوودى بۆ هەرێمى کوردستان، عێراق و ئوردن دەبێت.

هەڵبژاردنەکانى عیراق، هەوڵەکان بۆ دامەزراندنى حکوومەتى داهاتووى فیدراڵ، پەتاى کۆرۆنا و لێکەوتەکانى، پرۆسەى کوتان بە پێکوتەی کۆرۆنا، کار و چالاکیى ڕەوەندى ئوردنى لە هەرێمى کوردستان و پرسى سەقامگیرى لە ئوردن و عێراق و ناوچەکە بەگشتى، بەشێکی دیکەی تەوەرەکانی گفتوگۆی نێچیرڤان بارزانی و فوئاد ئەلمەجالی بوون.