گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دووپاتی كرده‌وه، پرۆسه‌ی خوێندن له ناوه‌نده‌كانی خوێندنی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا به‌رده‌وام ده‌بێ، ده‌شبێ تا 1/1/2022 سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران ڤاكسین لێ بده‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25/10/2021، د. جووتیار عادل، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له پرێس كۆنفراسێكدا، بڕیار و ڕاسپارده‌كانی لینژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنای خسته ڕوو و دووپاتی كرده‌وه، پرۆسه‌ی خوێندن له ناوه‌نده‌كانی خوێندنی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا به‌رده‌وام ده‌بێ. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد له بڕیاره‌كاندا، ڕه‌چاوی بازاڕ و كاسبكاران كراوه.
له‌باره‌ی بڕیاره‌كانه‌وه، جووتیار عادل گوتی: پێویسته بڕیاره‌كان، له سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت جێبه‌جێ بكرێ، كه ده‌شبێ تا 1/1/2022 سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران ڤاكسین لێ بده‌ن، به پێچه‌وانه‌وه به پێی یاسای به‌رزه‌فه‌تی فه‌رمانبه‌ران و ڕێنوێنییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێ، هه‌روه‌ها پێویستە سەرجەم مامۆستایانی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا تا 1/12/2021 بە ناچاری ڤاكسین وەربگرن.
گوتیشی: له‌و بڕیارانه، ڕه‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندیی قوتابیان و خانه‌واده‌كانیان كردووه، تا پڕۆسه‌كه به‌رده‌وام بێ، له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن به‌رده‌وام بێ، له‌گه‌ڵ چه‌ند مه‌رجێك پێویسته ماسك ببه‌ستن بۆ ڕێگری له تووشبوون به كۆرۆنا.
جووتبار عادل گوتی: داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین پابه‌ند بن و ڕێز له ڕێنوێنییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له كۆرۆنا و مردن به دوور بگرن.