كه‌شناسیی هه‌رێمى كوردستان: پله‌ى گه‌رما داده‌به‌زێ و به‌فر و باران ده‌بارێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

كه‌شناسیی هه‌رێمى كوردستان: پله‌ى گه‌رما داده‌به‌زێ و به‌فر و باران ده‌بارێ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، ئاگادارییه‌كى له‌باره‌ى كه‌شوهه‌واى ڕۆژانى داهاتوو بڵاو كرده‌وه‌.

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 25/10/2021، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، ئاگادارییه‌كى بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌: "سبەى ئاسمانى هەرێمى كوردستان لە ساماڵەوە دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور، پاشان بۆ نیمچەهەور ده‌گۆڕێت، لە ماوەى ڕۆژانى داهاتوودا بەردەوام ئاسمان نیمچەهەور دەبێت".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو: "ئێوارەى ڕۆژى سێشەممە بارستەهەوایەکى نیمچەسارد لە ناوچە سنوورییە شاخاوییەکانى پارێزگاى هەولێر نزیک دەبێتەوە، لەگەڵ هاتنى ئەو بارستەهەوایە ساردە، بە ئەگەرێکى لاواز پێشبینیى نمەباران، یان بەفرێکى زۆر کەم لەسەر لووتکەى شاخە بەرزە سنوورییەکان هەیە".

كه‌شناسی باسى له‌وه‌ش كردووه‌، ڕۆژى چوارشەممە بەردەوام ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، هه‌روه‌ها ڕۆژى پێنجشەممە ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور ده‌بێت، پاشان هەندێ کات هەورى تەواو دەبێت، ئەگەرى پروشکە بارانى پچڕ پچڕ لە ناوچەى جیاجیا و لە هەندێك کاتدا هه‌یه‌.

له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا ڕوونیش كراوه‌ته‌وه‌، ڕۆژى هەینى ئاسمان بە گشتى نیمچەهەور دەبێت، لە ئەگەرى دروستنەبوونى گۆڕانکارى، نمەبارانى کەم لە هەندێك ناوچەى جیاجیا دەبارێت، سنوورى پارێزگاى سلێمانى ئاستى بارانى کەمێک زیاتر دەبێت، باران لە سەنتەرى پارێزگاکان بەشێوەى نمەباران دەبێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، لەم ماوەیەدا پلەى گەرما گۆڕانکارییەکى ئەوتۆى بەسەر نایەت، تا ڕادەیەک جێگیرە و خێرایى با لە نێوان 10 - 15 كیلۆمه‌تر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.