بانكی ناوەندی عێراق رێژەی فرۆشتنی دۆلار و خستنە بازاڕی زیاتر کرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بانكی ناوەندی عێراق رێژەی فرۆشتنی دۆلار و خستنە بازاڕی زیاتر کرد

 

بانكی ناوەندی عێراق بڕیاریدا بە زیادكردنی بڕی فرۆشتنی دۆلار و خستنە بازاڕی زیاتری دۆلار، بەوهۆیەوە بەهای دیناری عێراقی رووی لە بەرزبوونەوە كرد.

ئەمڕۆ یەك شەممە24/10/2021، بانكی ناوەندی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرای كرد، بڕی 150 ملیۆن و 823 هەزار و 703 دۆلاری بەشێوەی زیادكردنی ئاشكرا فرۆشتووە، كە هەر دۆلارێكی بە هەزار و 460 دینار فرۆشتووە.

ڕاشیگەیاندووە: "لەو بڕە، زیاتر لە 122 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بۆ بەهێزكردنی ڕەسیدی بانكەكانی دەرەوە فرۆشراوە و و بڕی 28 ملیۆن و 810 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە".

شیروان ئەنوەر، راوێژكاری هاوبەندی بانكە ئەهلییەكانی عێراق لە هەرێمی كوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "بۆ ئەوەی بەهای دیناری عیراقی زیاتر دانەبەزێ، دەبێت بانكی ناوەندی دۆلاری زیاتر بخاتە بازاڕ، هەروەها رێگریش بكرێت لە بردنە دەرەوەی دۆلار".

ئێوارەی ئەمڕۆ لەكاتی داخستنی بازاڕی دراوەكان لە هەرێمی كوردستان، 100 دۆلار بە 148 هەزار دیناری عێراقی بوو، ئەمەش لە كاتێكدا كە لە چەند رۆژی رابردوودا بەهای دۆلار بەرزتر بوو.