رۆژین و میران عەلی دوێتێكی تازە تۆمار دەكەن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

رۆژین و میران عەلی دوێتێكی تازە تۆمار دەكەن

 

هەردوو هونەرمەندی کوردستان، رۆژین و میران عەلی گۆرانییەکی هاوبەش تۆمار دەکەن و بەمزووانەش بەشێوازی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوی دەکەنەوە.

بەرهەمە هاوبەشەکەی هەردوو هونەرمەند رۆژین و میران عەلی لە ناوچەی بارزان کاری کلیپی بۆ دەكرێت و بڕیارە بەمزووانە بڵاو بکرێتەوە.

رۆژین لە ساڵی 1980 لە شاری ئەدەنە لە دایکبووە و تا ئێستا خاوەنی پێنج ئەلبوومی هونەرییە و یەکێکە لە هونەرمەندە ناودارەکانی کوردستان، هەروەها میران عەلیش لەدایکبووی ساڵی 1995ەو خەڵکی شاری سلێمانییە و خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.