كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

خەڵکی ئەم وڵاتە تەندروستترین کەسن

 

پزیشکان و پسپۆڕانی ئەمریکی دوای بەدواداچوون و تاوتوێکردنی هۆکارەکان بۆیان دەرکەوتووە، خەڵکی وڵاتی ژاپۆن لە رووی تەندروستییەوە، لەپێشەوەیی هەموو وڵاتەکان دێن، چونکە لەو وڵاتە کەمتر کەسێک تووشی گیرانی دەمار و نەخۆشی و کێشەی دڵ دەبێت.

هۆکارە سەرەکییەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە، هاووڵاتییانی ژاپۆن هەمیشە سوود لە خواردنی خۆراکە دەریاییەکان وەردەگرن و رێژەی ئەو کەسانەی کۆلسترۆڵیان زۆرە لە وڵاتی ژاپۆن زۆر کەمە و هۆکارەکەشی بۆ خواردنە دەریاییەکان دەگەڕێننەوە، کە له هەموو روویەکەوە تەندروستیی مرۆڤ مسۆگەر دەکات و تووشی پیریی پێشوەختەیشی ناکات.