بەوێنە.. لە دهۆک چەند شوێنەوارێکی دیرۆکی دۆزرانەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بەوێنە.. لە دهۆک چەند شوێنەوارێکی دیرۆکی دۆزرانەوە

"یەکیان گەورەترین کارگەی مەی دروستکردنە"

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەری شوێنەواری دهۆک، لە پرێس کۆنفرانسێکدا دۆزینەوەی کۆمەڵێک شوێنەواری مێژوویی لە سنووری دهۆک ڕاگەیاند کە یەکیان لە ئاستی جیهانیدا بە شوێنەوارێکی کۆن و دێرین دێتە ئەژمار.

د. بێکەس بریفکانی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری دهۆک، ئەمڕۆ یەکشەممە 24/10/2021 لە پرێس کۆنفرانسێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند: "لە ماوەی ڕابردوودا دوو زانکۆی ئیتالی و ئەڵمانی زۆر هاوکارمان و لەم پێوەندییەدا توانیویانە هەزار و 690 جێگەی شوێنەواری تۆمار بکەن".

بەڕێوەبەری شوێنەواری دهۆک گوتیشی: "ئەمڕۆ دەرەنجامی هەندێک گەڕان و پشکنین ڕاگەیەندراون کە بەرچاوترین شوێنەوارن لە ماوەی 200 ساڵی ڕابردوودا کە لە ئەنجامی هەڵکۆڵین و پشکنینی زانستی و زانکۆ بیانییەکان بەدەست دۆزراونتەوە کە بریتین لە دوو نەخشی هەڵکۆڵکدراو کە بۆ سەردەمی دەسەڵاتی ئاشوورییەکان و دوو هەزار ساڵ بەرلە ئێستا دەگەڕێتەوە، دیسان لە سنووری قەزای شێخان لە نزیکی شوێنەواری خنس، شوێنەوارێکی دیکە دۆزراوەتەوە کە بۆ سەردەمی دەسەڵاتی پاشا سانحاریب دەگەڕێتەوە و هاوکات بەپێی لێکۆڵینەوەکان شوێنەواری کارگەیەکی دروستکردنی مەی دۆزراوەتەوە کە گەورەترین کارگەی دروستکردنی مەیە لە میزۆپۆتامیا و لە ئاستی جیهاندا بە یەکێک لە کۆنترین کارگەکان دێتە ئەژمار".

ئاماژەی بەوەش کرد: "دوای کەرتی نەوت و گەشتیاریی کشتوکاڵی، شوێنەوار کەرتێکی گرنگە و بەوەش دڵخۆشین لە هەرێمی کوردستان و بەگشتی و پارێزگاری دهۆک بەتایبەتی شوێنەواری زۆر گرنگ هەن و ئەمەش دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کە کوردستان لە هەر سەردەمێکدا جێگەی پێکەوەژیان بووە و یەکێکە لە شوێنە کەونارەکانی شارستانییەت".