بەرپرسێكی حكوومەتی عێراق به‌ به‌های 800 ملیۆن دۆلار گەندەڵی كردووە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بەرپرسێكی حكوومەتی عێراق به‌ به‌های 800 ملیۆن دۆلار گەندەڵی كردووە

دەستەی ده‌ستپاکیی عێراق ڕای دەگەیەنێت، پێش سێ ساڵ دادگا بڕیاری لە دژی بەرپرسێكی پێشووی وەزارەتی بەرگری دەركردبوو، جارێكی تر بڕیاری تازه‌ لە دژی ئەو بەرپرسە دەردەچێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە 24/10/2021 دەستەی ده‌ستپاکیی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کردووە، دژی بەرپرسێكی وەزارەتی بەرگریی عێراق دوو بڕیاری دادگا دەرچووە.

ئاماژە بەوەش كراوە، جێگری ئەمینداری پێشووی وەزارەتی بەرگریی عێراق لە گرێبەستكردن لە گەڵ دوو كۆمپانیای ئەهلیی بۆ هێنانی ئامێر و پێداویستیی وەزارەتی بەرگری، گەندەڵی كردووە.

زیاد قه‌تان، جێگری ئەمینداری پێشووی وەزارەتی بەرگریی عێراق لە دادگای كەرخی بەغدا، تایبەت بە دۆسیەكانی دەستپاكی بڕیاری حوكمدانی بۆ دەركراوە.

دەستەكە ئەوەی خستووەتە ڕوو: "ئەو بەرپرسەی پێشووی وەزارەتی بەرگری لە گرێبەستی هێنانی 90 زرێپۆش گەندەڵی كردووە و سەرپێچی زۆری كردووە".

دەستەی ده‌ستپاکیی عێراق باسی لەوەش كردووە: " ئەو تاوانبارە دەبێت 800 ملیۆن دۆلار بۆ گەنجینەی گشتی بگەڕێنێتەوە".

پێشتر زیاد قه‌تان رای كردبوو بۆ ئوردن، بەڵام لە نیسانی  2018  لە ئوردن دەستگیركرا و پاشان لە ئەیلوولی ساڵی 2018 دادگا بڕیاری بەندكردنی بۆ ماوەی 10 ساڵ دژی دەركرد.