كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بڕیار لەسەر گواستنەوەی فەرمانبەران و مامۆستایان بۆ فەرمانگەیەك دەدرێت

 ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندیی دەدات لەسەر گواستنەوەی راژەی مامۆستایان و فەرمانبەران بۆ پەیمانگای تەكنیكیی مێرگەسۆر.

ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان، بە نووسراوێك لە 22/9/2021 رەزامەندی داوە بۆ گواستنەوەی راژەی فەرمانبەران و مامۆستایان بۆ پەیمانگای تەكنیكیی مێرگەسۆر.

بەپێی نووسراوەكە، كە كۆپییەكی دەست (باسنیوز) كەوتووە، ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر داوای وەزارەتی خوێندنی باڵا، رەزامەندیی داوە لەسەر گواستنەوەی راژەی مامۆستایان و فەرمانبەران بۆ پەیمانگای تەكنیكیی مێرگەسۆر، كە سەر بە زانكۆی پۆلی تەكنیكیی هەولێرە.

وەزارەتەكان دەتوانن داواكاریی گواستەوەی فەرمانبەرەكانیان بۆ سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران رەوانە بكەن و ئەوانیش رەزامەندیی لەسەر دەدەن و نووسراویان بۆ دەكەن.

لە نووسراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیدا ئەوە خراوەتە ڕوو، پەیمانگای تەكنیكیی مێرگەسۆر پێویستی بە 23 مامۆستا هەیە، كە بڕوانامەیان دكتۆرا بێت لە بوارەكانی: زمانی ئینگلیزی و كارگێڕی و پەرستاری و دەرمانسازی و كشتوكاڵ و ژمێریاری.

هەروەها ئەوەش خراوەتە ڕوو، پەیمانگاكە پێویستی بە 33 فەرمانبەر هەیە لە بواری كارگێڕی و ژمێریاری و یاسا و شۆفێر و خزمەتگوزار و پاسەوان و و ئامار و پەرستاری و باخەوانی و ئای تی.

ماوەی چەند ساڵێكە گواستنەوەی راژە لەنێوان وەزارەتەكان راگیراوە، بەڵام ماوەیەكە ئەنجوومەنی وەزیران بەپێی داواکاری و پێویستیی وەزارەت و فەرمانگەكان، لە هەندێك حاڵەتدا گواستنەوەی راژەی كردووەتەوە، بەڵام سنووردارە و بەپێی پێویستییە.

No description available.

 

No description available.