بەوێنە.. لە دەڤەری بارزان ناوچەیەکی گەشتیاری لە پاشماوە و خاشاک پاک کرایەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بەوێنە.. لە دەڤەری بارزان ناوچەیەکی گەشتیاری لە پاشماوە و خاشاک پاک کرایەوە

ئەنوەر دۆڵەمەری سەرۆکی سەنتەری بارزان بۆ شاخەوانی و ژینگەپارێزی، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "لە چالاکییەکی ژینگەیدا بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی نێودەوڵەتیی چاودێری منداڵانی بێسەرپەرشت، دەستمان کرد بە پاککردنەوەی خاشاک و پاشماوەکان لە ناوچەی گەشتیاریی گوندی ئیسومەرا لە دەڤەری بارزان کە زیاتر لە سێ کیلۆمەتری شوێنەکەمان لە زبڵ و خاشاک پاک کردەوە".

گوتیشی: "دەستخۆشی لە شارەوانیی نزار و سەرجەم ئەو کەسانە دەکەین، کە هاوکارمان بوون لە جێبەجێکردنی ئەم هەڵمەتە ژینگەپارێزییە.

ئیسومەرا، یان ئیسومەڕا یەکێکە لە گوندەکانی ناحیەی بارزان سەر بە قەزای مێرگەسۆر لە پارێزگای ھەولێر کە سروشتێکی سەرنجڕاکێشی هەیە و بووەتە شوێنێکی گرنگی گەشتیاری لە ناوچەکە.