ماڵی کتێب حه‌وته‌مین كه‌رنه‌ڤاڵی خۆی ساز ده‌كات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ماڵی کتێب حه‌وته‌مین كه‌رنه‌ڤاڵی خۆی ساز ده‌كات

ماڵی کتێب لە هەولێر کە لە بواری چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێبی ئەدەبی و ڕۆشنبیری و هونەریدا کار دەکات، لە دواین چالاکیی خۆیدا 15 کتێبی نوێ بڵاو دەکاتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەمڕۆ، شەممە 23/10/2021، ماڵی کتێب بە سپۆنسەریی سەنتەری تەکنەلۆژیا و ڕاهێنانی ئەورووپی ETTC و بە هاوکاریی چالاکیی وێژەیی هەولێر، حەوتەمین کەرنەڤاڵی خۆی ساز دەکات.

لەو کەرنەڤاڵەدا وێڕای بەڕێوەبردنی چەند بەرنامەی هونەریی وەکوو خوێندنەوەی شیعر و پێشکەشکردنی گۆرانی و میوزیک، 15 کتێبی نوێی چاپکراوی ماڵی کتێب بڵاو دەکرێتەوە و خەڵاتی ڕێزلێنانیش بە چەند کەناڵی میدیایی دەبەخشرێت.

کەرنەڤاڵەکە کاتژمێر چواری ئێوارەی ئەمڕۆ، شەممە 23/10/2021، لە هۆڵی ڕۆشنبیریی هەولێر-ڕێگای کەرکووک بەڕێوە دەچێت.

ماڵی کتێب ساڵی 2019 لەلایەن ژمارەیەک لە نووسەرانی دانیشتووی هەولێرەوە دامەزراوە و بەبێ بەرانبەر و لەسەر ئەرکی دارایی ئەندامانی خۆبەخشی ماڵەکە، کتێبی وەرگێڕان و نووسەران چاپ دەکات.