كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ئەمریکا سەرکردەیەکی باڵای قاعیدە دەکوژێت

سوپای ئەمریکا کوشتنی سەرکردەیەکی باڵای رێکخراوی تیرۆریستی قاعیدە لە سووریا، رادەگەیەنێت.

جۆن ریگسبی، گوتەبێژی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاندووە: عەبدولحەمید مەتار، سەرکردەی باڵای قاعیدە لە سووریا، لە هێرشێکی فڕۆکەیەکی ئەمریکا گرێ سپی لە ڕۆژئاوای کوردستان کوژرا.

جۆن رێگسبی هەروەها رایگەیاندووە: سوپای وڵاتەکەی بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ئەو سەرکردەیەی قاعیدەی کردووەتە ئامانج.

گوتەبێژی سێنتکۆم جەختی لە دژایەتیی بەردەوامی وڵاتەکەی بۆ رێکخراوی قاعیدە کردووەتەوە و رایگەیاندووە: ”رێگە نادەین سووریا ببێتە پەناگەیەکی ئارام بۆ قاعیدە“.

ئەو فەرماندە ئەمریکییە هەروەها رایگەیاندووە: کە هەڕەشەکانی قاعیدە لە سووریا دەگەنە سەر عێراق و وڵاتانی دیکە و بە کوشتنی ئەو سەرکردەیەی قاعیدە، توانای ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە لە ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی، سنووردار دەبێت.