بەپێی ئاماری ئەمڕۆ هەینی، شاری سلێمانی لەسەر ئاستی عێراق، بەرزترین ڕێژەی تووشبوون و مردن بە هۆی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدا تۆمار كراوە لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی تووشبووانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردەوە.
له ئاماره‌كه‌دا هاتووه یەك هەزار و 846 تووشبووی نوێی پەتاكە لە عێراق تۆمار كراون، زۆرترین ڕێژەش له شاری سلێمانی تۆمار كراوە و بریتییه له 463 تووشبووی نوێ.
هەروەها له ماوه‌ی شه‌و و رۆژی رابردوودا، 26 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه‌وە گیانیان له‌ده‌ست داوه، له‌م ژماره‌یه‌شدا 10 كەسیان له پارێزگای سلێمانی بوون، هەروەها دوو هه‌زار و 669 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له په‌تاكه تۆمار كراوە.
جێی باسە تا ئێستا پێنج ملیۆن و 511 هه‌زار و 216 كه‌س له سه‌رانسه‌ری عێراق پێكوتەی دژە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.