تا ئێستاش لە كه‌ركووك به ‌ده‌به‌ نه‌وت دابه‌ش ده‌كرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

تا ئێستاش لە كه‌ركووك به ‌ده‌به‌ نه‌وت دابه‌ش ده‌كرێت

لە كاتێكدا كەركووك یەكێكە لە دەوڵەمەندترین شارەكانی جیهان بە نەوت، كەچی تا ئێستاش بە دەبە نەوت بەسەر دانیشتوانیدا دابەش دەكرێت.

لەمبارەیەوە جه‌مال مه‌ولوود ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى "سڕكراو"ی كه‌ركووك به‌ (باسنیوز)ى راگەیاند ناعه‌داله‌تى له‌ دابه‌شكردنى نه‌وتى كه‌ركووكدا هه‌یه‌ و قه‌ره‌باڵغییه‌كى زۆر بۆ وه‌رگرتنی چه‌ند ده‌به‌ نه‌وتێك دروست بووە.

گوتیشی كه‌ركووك یه‌كێكه‌ له‌ ده‌وڵه‌مه‌ندترین شاره‌كان به‌ نه‌وت، كه‌چی له‌ به‌نزینخانه‌كان نه‌وت به‌ ده‌به‌ دابه‌شی سه‌ر خێزانه‌كانى شارەكە ده‌كرێ.

جەمال مەولوود پێیوایە به‌هۆی ئه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك كاره‌كانى سڕ كراوه‌، ئیتر له‌ كه‌ركووك ناعەدالەتی زۆر ده‌كرێت و ئەمەش بۆ به‌رپرسان چووه‌ته‌سه‌ر، لە كاتێكدا ئێستا نه‌وت بۆ ماڵان زۆر پێویسته‌، كه‌چی به‌و شێوه‌یه‌ دابه‌شی ده‌كه‌ن.

به‌پێی زانیارییه‌كانى (باسنیوز)، ماوه‌یه‌كى زۆره‌ نه‌وت له‌ كه‌ركووك دابه‌ش نه‌كراوه‌ و بۆ ئێستاش بۆ هه‌ر خێزانێكى كه‌ركووك به‌ پسوله‌ بڕی 100 لیتر نه‌وتیان له‌ به‌نزینخانه‌كان پێدەدرێت، دواى گرتنى سەره‌یەكی درێژیش بۆ چه‌ند كاتژمێرێك، ئینجا ڕه‌نگه‌ به‌ریان بكه‌وێت، كه‌ ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ش وه‌ك كه‌ركووكییه‌كان ئاماژه‌ى بۆ ده‌كه‌ن به‌شیان ناكات و ده‌بێ نه‌وتى تر له‌ بازاڕى ڕه‌ش بكڕن و دیاریش نییه‌ كه‌ى بڕێكی تری نه‌وت دابه‌ش ده‌كرێت.

هەروەها له ‌به‌رانبه‌ر 100 لیتر نه‌وت 15 هه‌زار دینار دیاری كراوه‌، به‌ڵام له‌ به‌شێك له‌ به‌نزینخانه‌كانى كه‌ركووك، بڕی 20 هه‌زار دینار بۆ 100 لیتر نه‌وت له‌ هاووڵاتییان وه‌رگیراوه‌.

له‌مبارەیەوە (باسنیوز) په‌یوه‌ندى به‌ غەسان محه‌مه‌د به‌رپرسی به‌شى ڕاگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كانى كه‌ركووكه‌كه‌وه‌ كرد، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كان به‌رده‌ست نه‌بوون.