سندوقی دراوی نێودەوڵەتی راپۆرتێك لەسەر گەشەكردنی ئابووریی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بڵاو دەكاتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی راپۆرتێك لەسەر گەشەكردنی ئابووریی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بڵاو دەكاتەوە

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رای گەیاند گەشەكردنی ئابووریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ساڵی 2021 بە رێژەی 4.1 % بووە.

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێكدا ئەوەی خستووەتەڕوو لە ساڵی 2020دا ئابووریی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست گەشەكردنی بەرزی بەخۆیەوە نەدی، بە هۆی دابەزینی نرخی نەوت و داخرانی سنوورەكان و بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆناوە، هەربۆیە تێكرای بەرهەمی ناوەخۆی وڵاتان لەو ساڵە تەنها 3.2 % بووە.

هەروەها ئەم رێكخراوە پێشبینی دەكات كە لە ساڵی 2022 ئابووریی وڵاتان بە بەراورد لەگەڵ ساڵی 2021 زیاتر بگەشێتەوە، ئەم پێشبینیەش لەسەر بنەمای ئەوەیە كە ساڵی 2022 رێژەیەكی بەرچاو لە هاووڵاتییان ژەمی پێكوتەی كۆرۆنا وەردەگرن.

جهاد ئازعور بەرێوەبەری بەشی رۆژهەڵاتی ئەو سندووقە دەڵێ لە ساڵی 2021 بەشێك لە وڵاتانی رۆژهەڵاتانی ناوەراست باشترین ئاستی ئابوورییان پێشكەش كرد، بەتایبەتی ئەو وڵاتانەی بە شێوەیەك ڕێكخراو پێكوتەی كۆرۆنایان بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش كرد.