به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ڵه‌بجه له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، له‌سه‌ر ڕێگاى سه‌ره‌كیی زه‌ڕایه‌ن - ده‌ربه‌ندیخان، ڕووداوێكى هاتوچۆ له جۆرى وه‌رگه‌ڕان ڕووى دا و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س بوونه قوربانى.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 22/10/2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ڵه‌بجه ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ، ئۆتۆمبێلێك له جۆرى (تۆیۆتا كراون) له‌سه‌ر ڕێگاى سه‌ره‌كیی زه‌ڕایه‌ن - ده‌ربه‌ندیخان وه‌رگه‌ڕا".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، له ئه‌نجامى ڕووداوه‌كه‌داه شۆفێرى ئۆتۆمبێله‌كه به‌هۆى سه‌ختیى برینه‌كه‌یه‌وه گیانى له‌ده‌ست دا، سه‌رنشینێكى ئۆتۆمبێله‌كه‌ش به سه‌ختى بریندار بوو.