بانکی جیهانی پێشبینی دەکات، نرخی نەوت تاوەکو کۆتایی 2023 دانهبهزێت، ئەو بەرزییەش هەڕەشەیە لەسەر گەشەی ئابووریی جیهان.
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی بانکی جیهانی، پێشبینی دەکات لە ئاییندەیەکی نزیکدا بەرزبوونەوەی نرخی نەوت مەترسیی گەورە لەسەر بەرزبوونەوەی ڕێژی هەڵاوسان دروست بکات، ئەگەر بەو شێوەیە درێژە بکێشێت، کاریگەریی نەرێنی لەسەر گەشەی ئابووریی وڵاتانی هاوردەکاری نەوت دەبێت.
نرخی نەوت لەم چەند هەفتەی رابردوودا لە سەرووی 80 دۆلار مامەڵەی پێوە دهكرا، تەنانەت بۆ 86 دۆلاریش بەرز بووەوە، کە ئەوەش بەرزترین ئاستیەتی لە چەند ساڵی ڕابردوودا، هۆکاری سەرەکیش ئاسانکارییەکانی دوای گرتنەبەری ڕێوشوێنەکانی بەرەنگاربوونەوەی پهتاى کۆرۆنایە بەوەی جارێکی دیکە چالاکییە ئابوورییەکان دەستیان پێکردووەتەوە.
بانکی جیهانی پێشبینی دەکات لە ساڵی 2022 نرخی نەوت لە دەوروبەری 74 دۆلار و لە 2023 لە دەوروبەری 65 دۆلار مامەڵهى پێوە بکرێت.