كه‌شناسیی هه‌رێمى كوردستان: له‌ هه‌ولێر و دهۆك ئه‌گه‌رى برووسكه‌ و تاوه‌بارانێكى كورتخایه‌ن هه‌یه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

كه‌شناسیی هه‌رێمى كوردستان: له‌ هه‌ولێر و دهۆك ئه‌گه‌رى برووسكه‌ و تاوه‌بارانێكى كورتخایه‌ن هه‌یه‌

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ هه‌ینى 22/10/2021، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ لە سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی شه‌ممه‌ 23/10/2021، لە سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له‌ كاته‌كانى دواى نیوه‌ڕۆ بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت، له‌ هه‌ولێر و دهۆك ئه‌گه‌رى برووسكه‌ و تاوه‌بارانێكى پچڕپچڕى كورتخایه‌ن هه‌یه‌، به‌ تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كاندا.

 

May be an image of outdoors, monument and text

May be an image of mountain and text

May be an image of mountain and text

May be an image of text

May be an image of outdoors and text