له‌ سۆران بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر کارەبای نیشتمانى نابێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

له‌ سۆران بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر کارەبای نیشتمانى نابێت

بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران هاووڵاتییانی دەڤەرەکە ئاگادار دەکاتەوە، بە هۆکاری کارکردن و گۆڕینی هێڵی تاوەرەکان كاره‌باى نیشتمانى له‌ سنووره‌كه‌ ده‌كوژێندرێته‌وه‌.

بەپێی ئاگادارییه‌كى بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سۆران، کە وێنەیەکی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، ئەوە خراوەتە ڕوو: "ئاگاداری دانیشتوانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکەینەوە، ئەمڕۆ هەینی 22/10/2021، لە کاتژمێر 7 بەیانییه‌وه‌ تا کاتژمێر 12ى نیوەڕۆ، کارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتییان نادرێت".

ئاماژەش بەوەش کراوه‌، هۆکاری پچڕانی کارەبا بە مەبەستی کارکردن و گۆڕینی هێڵی تاوەرەکانە لە نێوان شەقڵاوە - خەلیفان، دواتر ڕه‌وشى كاره‌با ئاسایی دەبێتەوە.