ترامپ تۆڕێكی كۆمەڵایەتیی تایبەت بە خۆی دروست دەكات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ترامپ تۆڕێكی كۆمەڵایەتیی تایبەت بە خۆی دروست دەكات

 

دۆناڵد ترامپ دوای نەمانی لەسەرۆكایەتی ئەمریكا، بە نیازە وەبەرهێنان لە بواری تەكنۆلۆژیا بكات و تۆڕێكی كۆمەڵایەتی دروست دەكات.

رۆژی چوارشەمەی ڕابردوو دۆناڵدا ترامپ، لەبەردەم میدیاكانی وڵاتەكەی رایگەیاند كە تۆڕێكی كۆمەڵایەتیی بەناوی(تروز سۆشڵ) دروست دەكات.

لە هەنگاوی یەكەمدا ترامپ هەژمارەكانی لە (فەیسبووك، تویتەر و یوتوب) دەسڕێتەوە ئەمەش وەكو كاردانەوەیەك بەرامبەر ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتییانە، چونكە رۆڵێکی خراپیان گێراوە لە تەختییە كردنی ئەو كاتانەی كە لایەنگرانی ترامپ چوونە كابیتۆڵی ئەمریكا.

ترامپ ئاماژەی بەوەشدا لە مانگی داهاتوو ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتییە تەنها لە ئەمریكا چالاك دەبێـت و لە ساڵی داهاتووشدا لە تەواوی جیهان كارا دەكرێت.