خەڵاتێک لە پێناوی شانۆ و شانۆنامەی کوردیدا پێشکەش دەکرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

خەڵاتێک لە پێناوی شانۆ و شانۆنامەی کوردیدا پێشکەش دەکرێت

 

ناوەندی بڵاوکردنەوەی کەپر لە پێناوی برەودان بە نووسینی دەقی شانۆیی و هاندانی شانۆنامەنووساندا خەڵاتێکی ساڵانە پێشکەش دەکات.

دانا ڕەئووف، نووسەر و شانۆکاری ناسراوی کورد سەرپەرشتیی خەڵاتەکە دەکات و ناوەندی کەپر خەڵاتەکەی ناو ناوە (خەڵاتی دانا ڕەئووف بۆ شانۆنامەی کوردی).

هەروەها خەڵاتی دانا ڕەئووف بۆ شانۆنامەی کوردی بۆ ئەو نووسەر و شانۆنامه‌نووسانه‌یه به ‌زمانی کوردی شانۆنامە دەنووسن، ته‌مه‌ن و شوێنی نیشته‌جێبوون گرنگ نین، هه‌موو که‌سێک ده‌توانێت به‌شدار بێت و هەروەها شانۆنامەنووس ده‌توانێت ڕۆژی 15/10 هەتا 15/2ی هه‌موو ساڵێک دەقە شانۆیییەکەی خۆی بنێرێت بۆ: info@keper.org.

ناوەندی بڵاوکردنەوەی کەپر ئەوەشی خستووەتە روو کە نووسەر پێویسته دەقەکەی خۆی بە فایلی وۆرد و بە فۆنتی یونیکورد بنووسێت و لەگەڵ دەقەکەیدا، سی ڤیی خۆیشی هاوپێچ بکات و نابێت دەقی نێردراو پێشتر بڵاو کرابێتەوە یان نەمانیش کرابێت.

روونیشکراوەتەوە، خەڵاتی دانا ڕەئووف بۆ شانۆنامەی کوردی گرنگییەکی زۆر بە زمانی کوردی دەدات، دەق دەبێت بە زمانێکی پاراو نووسرابێت و خاڵبەندی و ڕێنووسی دروستی کوردی ڕەچاو کرابێت.

ئاماژە بەوەش دراوە کە بەڕێوەبەرانی کەپر دەقەکان دەخوێننەوە و بیروبۆچوونی خۆیان تاوتوێ دەکەن، بە دەر لە بەڕێوەبەرانی کەپر، بۆ هەڵسەنگاندنی دەقەکان، پرس و ڕاوێژ بە نووسەران و پسپۆڕانی دیکەیش دەکرێت و شانۆنامه‌ی هه‌ڵبژێردراویش به‌ بڕی 500 دۆلار خه‌ڵات ده‌کرێت، ئەمەش وه‌کو پشتگرییه‌کی دارایییە بۆ نووسەر و ماندووبوونەکەی.

جەختیشکراوەتەوە کە ناوەندی کەپر لە ڕۆژی 27ی سێی هەموو ساڵێکدا کە ڕۆژی شانۆی جیهانییە، له ڕێوڕه‌سمێکی تایبەتدا ناوی دەقی براوە ئاشکرا ده‌کات و بێجگە لەو بڕە پارەیەش کە بە دەقی هەڵبژێردراو دەدرێت، ناوەندی کەپر هەوڵ دەدات دەقەکەیش وەک کتێب چاپ و بڵاو بکاتەوە.