بەوێنە.. شەقامەكانی گەڕەكێکی چۆمان کۆنکریت دەکرێن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بەوێنە.. شەقامەكانی گەڕەكێکی چۆمان کۆنکریت دەکرێن

کۆڵانو شەقامەکانی گەڕەکی کۆسرەتان لە سەنتەری قەزای چۆمان کۆنکریت دەکرێن.

موخلیس ناوەندەیی، سەرۆكی شارەوانیی چۆمان، بە (باسنیوز)ی راگەیاند، بە هاوكاریی ئیدارەی چۆمان و لەسەر بوودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر، دەست بە جێبەجێکردنی پرۆژەی کۆنکریتکرنی شەقام و کۆڵانەکانی گەڕەکی کۆسرەتان کرا.

موخلیس ناوەندەیی هەروەها رایگەیاند: جگەلەم پڕۆژەیە، چەندین پڕۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری بەتایبەت چاككردنی رێگاوبان و شەقامەكان لە سنووری چۆمان لە قۆناغی جێبەجێ‌كردندان.