ڤیان دەخیل: دوای هەڵبژاردن سەدان گەنجی شنگال وازیان لە گرووپە نایاساییەکان هێناوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ڤیان دەخیل: دوای هەڵبژاردن سەدان گەنجی شنگال وازیان لە گرووپە نایاساییەکان هێناوە

"داوای خەڵکی شنگال گەڕانەوەی پارتییە بۆ سنوورەکەیان"

ڤیان دەخیل، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنووری شنگال، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ (باسنیوز) ڕایگەیاند دوای دەرکەوتنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، ئەو گەنجانەی خەڵکی شنگال کە لەلایەن هێز و گرووپە نایاساییەکانەوە هەڵخەڵەتێندرابوون، پەشیمان بوونەتەوە و هەتا ئێستا سەدان گەنجی ئێزدی وازیان لە ئەندامەتیی ئەو گرووپانە بەر داوە".

(باسنیوز) خەڵکی شنگال چییان دەوێت؟

ڤیان دەخیل: "خەڵکی شنگال لەم هەڵبژاردنەدا دڵسۆزیی خۆیان بۆ پارتی نیشان دا و دەیانەوێ ڕەوشی شنگال وەک کاتی بەر لە ساڵی 2014 بگەڕێتەوە، هاوکات پارتی بگەڕێتەوە سنوورەکە، چونکە سەرەڕای گوشاری گرووپە چەکدارەکان لەسەر خەڵکی شنگال و ڕێگری و بەربەستەکانیان، کەچی خەڵکی شنگال ئەو گوشارانەیان قەبووڵ نەکرد و بە دەنگدان بە پارتی دا و شکستیان بە هەموو گرووپ و لایەنە ناشەرعییەکان هێنا و ئەمەش پەیامی خەڵکی شنگالە، ئەوان خوازیارن هەموو گرووپەکان ناوچەکە بەجێ بهێڵن".

(باسنیوز) لە هەڵبژاردندا پەیامی خەڵکی شنگال بە روونی دەرکەوت و داوای چوونە دەرەوەی ئەو گرووپانە دەکەن، ئەی ئێوە لە پەرلەمان چۆن کار لەسەر ئەم بابەتە دەکەن؟

ڤیان دەخیل: "ئێمەش لە پەرلەمان هەموو هەوڵێک دەدەین کە شنگال بگەڕێتەوە بۆ دۆخی بەرلە ساڵی 2014 ئاوارەکان بگەڕێنەوە زێد و شوێنی ژیانی خۆیان و بارودخۆی ناوچەکە ئاسایی ببێتەوە و خەڵک کاتێک دەگەڕێنەوە هەست بە ئارامی و ئاسایش بکەن، ئێمەش لەسەر بنەمای پەیامی ڕوونی هاووڵاتییانی شنگال کە روون و ئاشکرایە و کە هەمان چۆڵکردنی شنگالە لە هێز و گرووپە چەکدارەکان و لە پەرلەمان بە جدی کار لەسەر ئەم بابەتە دەکەین".

(باسنیوز) دوای هەڵبژاردن چ شتێک بۆ گەنجانی شنگال ڕوون بووەوە، ئایا لەمەودواش گرووپە نایاساییەکان هەوڵی بەلاڕێدابردن و هەڵخەڵەتاندیان دەدەن؟

ڤیان دەخیل: "پێشتر زۆرێک لە گەنجانی شنگال لەلایەن ئەو گرووپە نایاساییانەوە هەڵخەڵەتێدراون، بەڵام ئێستا ئەو گەنجانە بەتەواوی پەشیمان بوونەتەوە و سەدان گەنج لە ڕیزی ئەو گرووپانە کشاونەتەوە و پەیوەست بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بوون. ئەمەش پەیامێکی گرنگە بۆ هێز و گرووپە نایاساییەکان و دەرکەوت کە ئەو گەنجانە بە ویست و ئامانجی خۆیان نەبوونەتە ئەندامی ئەو گرووپە نایاساییانە و ئێستاش ئەوە بووەتە باوەڕ لای گەنجانی شنگال کە تەنیا پارتی دەتوانی ئاوەدانی و تەناهی لە سنووری شنگال دابین بکات و پارێزەری مافی کوردانی ئێزدییە. بۆیە من وای دەبینم کە خەڵکی شنگال لە داهاتوودا هەموویان واز لە ڕیزەکانی ئەو گرووپە نایاساییانە دەهێنن و پێویستە هەر لەسەر بنەمای ئەم ڕاستییە بە زووترین کات ئەو گرووپانە سنووری شنگال ەبجێ بهێلن".

(باسنیوز) ئەرکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و حکوومەتی عێراق لە بەرانبەر بڕیاری خەڵکی شنگال چییە؟

ڤیان دەخیل: "پێویستە پێویستە ئێمە زۆر بە ڕوونی و ئاشکرایی بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و حکوومەتی عێراق کە ویست و داخوازی سەرەکیی خەڵکی شنگال ئەوەیە پارتی بگەڕێتەوە سنووری شنگال، چونکە لە هەڵبژاردندا خەڵکی شنگال ئەوەیان سەلماند و پێویستە ڕێز لە بڕیاری خەڵکی بگیرێت، کاتێک دەنگی کاندیدەکانی پارتی لە شنگال زیاتر لە دەنگی لایەن و حزب و گرووپەکانی دیکەی ناو شنگال زیاترە، ئەوە پەیامێکی زۆر گرنگە بۆ هەموو کۆمەڵگەی جیهانی کە خەڵکی شنگال دەیانەوێ پارتی بگەڕێتەوە دەڤەرەکە و گوشار بخاتە سەر گرووپە نایاساییەکان لەو سنوورە دەربچن و واز لە خەڵکی ناوچەکە بهێنن و دان بەوەدا بنێن کە شنگال کوردستانییە و پێویستە دەسەڵاتی شەرعیی شنگال دیسان بۆ خودی شنگالییەکان بگەڕێتەوە".