وه‌زاره‌تى كاره‌با گوندێكى سنوورى قه‌ڵادزێ ڕووناك ده‌كاته‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

وه‌زاره‌تى كاره‌با گوندێكى سنوورى قه‌ڵادزێ ڕووناك ده‌كاته‌وه‌

وێنه‌ وه‌رگیراوه‌

وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، به‌ به‌هاى زیاتر له‌ 178 ملیۆن دینار، گوندێكى سنوورى قه‌ڵادزێ ڕووناك ده‌كرێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 21/10/2021، وه‌زاره‌تى كاره‌با ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "پڕۆژەی گەیاندنی کارەبا بۆ گوندی بێگەڵاس لە قەڵادزێ بە بەهای زیاتر لە 178 ملیۆن دینار، جێبەجێ دەکرێت".

له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، پڕۆژەکە لە ڕاکێشانی تۆڕەکانی کارەبا لە وێستگەی قەڵادزێ، فیدەری شەش بۆ گوندی بێگەڵاس لەلایەن کۆمپانیای هەسونەوە لە ماوەی 60 ڕۆژدا جێبەجێ دەکرێت.