ئاگادارییه‌ك له‌باره‌ى كاتى ده‌وامى نووسینگه‌كانى پاسپۆرت بڵاو ده‌كرێته‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئاگادارییه‌ك له‌باره‌ى كاتى ده‌وامى نووسینگه‌كانى پاسپۆرت بڵاو ده‌كرێته‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پاسپۆرتى هه‌ولێر، له‌ ئاگادارییه‌كدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، بۆ ماوه‌یه‌كى كاتى، كاتى ده‌وامى سه‌رجه‌م نووسینگه‌كانى پاسپۆرت، ده‌گۆڕدرێ.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 21/10/2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پاسپۆرتى هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "سەرجەم مامەڵەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوە و وەرگرتنەوەی پاسپۆرت لە سەرجەم نووسینگەکانی پاسپۆرت (نووسینگەی یەک، نووسینگەی دوو، نووسینگەی سۆران - نووسینگەی کۆیە)ی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر، لە ڕۆژی یەکشەممەوه‌ 24/10/2021، تاوه‌كوو ڕۆژی پێنجشەممە 28/10/2021، کاتی دەوامی فەرمی لە کاتژمێر دووی دوای نیوەڕۆ تاوه‌كوو شه‌شى ئێوارەیە".

له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا داوا له‌ هاووڵاتییان كراوه‌، بە مەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان، لە کاتی دیاریکراودا سەردانمان بکەن.