تەندروستیی عێراق: بە مەرجێک ژەمی سێیەمی پێکوتە دەدەینە هاووڵاتیان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

تەندروستیی عێراق: بە مەرجێک ژەمی سێیەمی پێکوتە دەدەینە هاووڵاتیان

وەزارەتی تەندروستیی عێراق باس لە پێدانی ژەمی سێیەمی پێکوتەی کۆرۆنا بە هاووڵاتیان، دەکات.

دکتۆر هەیسەم ئەلعوبەیدی، بەڕێوەبەری بەشی پاڵپشتیی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە: عێراق تا ئێستا نەگەیشتووەتە شەپۆلی چوارەمی پەتای کۆرۆنا، ”بەڵام مەترسیی گەیشتن بەو قۆناغەمان لەسەرە“.

هەیسەم ئەلعوبەیدی هەروەها رایگەیاندووە: ئەگەر رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رێگا بە عێراق بدات ژەمی سێیەمی پێکوتە بە هاووڵاتیان بدات، ئەوا وەزارەتی تەندروستی هیچ رێگرییەکی نابێت بۆ پێدانی ژەمی سێیەم.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، بارودۆخی پەتای کۆرۆنا لە وڵاتەکەیدا باشە، چونکە ژمارەی تووشبوان و مردوان بەو پەتایە کەم بووەتەوە.

هەیسەم ئەلعوبەیدی ئاشکراشی کردووە، وڵاتەکەی لە پێدانی پێکوتە دواکەوتووە، بەهۆی ئەوەی چەندین دەنگۆ لە دژی پێکوتە لە عێراق بڵاو بوونەتەوە و تیمەکانی تەندروستی نەیانتوانیوە بەشێوەیەکی باش هاووڵاتیان بە وەرگرتنی پێکوتە رازی بکەن.