لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا له‌ په‌رله‌مان: به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌رگاى قوتابخانه‌كان داناخرێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا له‌ په‌رله‌مان: به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌رگاى قوتابخانه‌كان داناخرێ

سەرۆكی لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا له‌ په‌رله‌مانى كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بە ھیچ شێوەیەك دەرگای قوتابخانە و ناوەندەكانی خوێندن داناخرێت و ھەوڵ دەدرێت زۆربەی مامۆستایان ڤاكسین بكرێن.

عەبدوسەلام دۆڵەمەری، سەرۆكی لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "بە ھیچ شێوەیەك دەرگای قوتابخانە و ناوەندەكانی خوێندن داناخرێت و پرۆسەی خوێندن بەردەوام دەبێت".

لەبارەی پێدانی ڤاكسینى په‌تاى كۆرۆنا بە مامۆستایان، گوتی: "ناتوارێت مامۆستایان ناچار بكرێن ڤاكسین وه‌ربگرن، بەڵام ھان ده‌درێن زۆربەیان ڤاكسین وه‌ربگرن".

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پێشتر باسى له‌وه‌ كردبوو: "وەك پێوست مامۆستایان ڤاكسین وەرناگرن، له‌ كۆی 120 ھەزار مامۆستا و فەرمانبەرى پەروەردە، نزیكەی 30 ھەزار كەس ڤاكسینیان وه‌رگرتووه‌".

چه‌ند ڕۆژێكه‌ بەھۆی جێبەجێنەكردنی ڕێنوێنییه‌ ته‌ندروستییه‌كان و وەرنەگرتنی ڤاكسین، ئامارەكانی تووشبوون به‌ كۆرۆنا بەرەو ھەڵكشانن.