بەوێنە.. بەرپرسێکی پەکەکە کوژرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بەوێنە.. بەرپرسێکی پەکەکە کوژرا

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبانێ ئاشکرای کرد، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لە شارەکە کردووەتە ئامانج و بووەتە هۆی کوژران و برینداربوونی پێنج کەس، کە یەکێکیان بەرپرسێکی باڵای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبانێ بە (باسنیوز)ی راگەیاند: رۆژی چوارشەممە 20-10-2021 فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لە نزیک نەخۆشخانەی ئەمەل لە گەڕەکی کۆبانێی نوێ لە شاری کۆبانێ لە رۆژئاوای کوردستان بۆردومان کرد.

بە گوتەی سەرچاوەکە، بۆردومانەکە بووەتە هۆی برینداربوونی دوو کەس و کوژرانی سێ کەسی دیکە، کە یەکێک لە کوژراوەکان بەرپرسێکی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)ی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستانە بە ناوی هەڤاڵ حاجی.

ئاسایشی پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە) لە بەیاننامەیەکدا باس لە کوژرانی بەرپرسێکی دیکە دەکات و رایگەیاندووە: فڕۆکە بێفڕۆکەوانە تورکییەکە ئۆتۆمبێلێکی کردووەتە ئامانج، کە بەکر جەڕادە، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی کۆمەڵایەتیی سەر بە ئیدارەی خۆسەری لە کۆبانی هەڵگرتبوو و بەهۆیەوە جەڕادە کوژراوە.

ئاسایشی پەیەدە هەروەها رایگەیاندووە: بەکر جەڕادە و دوو هاووڵاتیی مەدەنی لە ئەنجامی هێرشەکە بریندار بوون و دوو هاووڵاتیی دیکەش گیانیان لەدەست داوە.