وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كان بڕیارێكی تازه‌ی ده‌ركرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كان بڕیارێكی تازه‌ی ده‌ركرد

 به‌ پێی نووسراوێكی وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كان، ڕێ به‌ هاورده‌كردن و هه‌نارده‌كردنی هه‌موو به‌رهه‌مێكی نه‌وتی و كیمیایی ده‌درێ و ته‌نیا به‌ ڕه‌زامه‌ندیی وه‌زیر ده‌بێ.

به‌ پێی نووسراوێكی وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كان، كه‌ به‌ واژۆی د. كه‌مال ئه‌ترووشی  بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، ڕێ به‌ هاورده‌كردن و هه‌نارده‌كردنی هه‌موو به‌رهه‌مێكی نه‌وتی و كیمیایی ده‌درێ.

ئه‌مه‌ش ده‌قی نووسراوه‌كه‌یه‌:

دوابه‌دوای فه‌رمانی وه‌زاریمان ژماره‌ (8102)، له‌ ڕێكه‌وتی 4/10/2021، بڕیماندا به‌:

1- رێپێدانی هاورده‌كردن و هه‌نارده‌كردنی ته‌واوی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان و پاشماوه‌ نه‌وتییه‌كان و مادده‌ كیماییه‌كان و هه‌ر ڕێگه‌پێدانێكی تر كه‌ تایبه‌ت به‌ گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل و پێدوایستییه‌كانی كۆمپانیاكانی نه‌وت و گازی نێوده‌وڵه‌تی و خزمه‌تگوزارییه‌كان ته‌نیا به‌ ره‌زامه‌ندیی وه‌زیر ده‌بێ، به‌پێی ڕینوێنییه‌ كارپێكراوه‌كانی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كا.

2- ئه‌م فه‌رمانه‌ له‌ رۆژی ده‌رچوونیه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێ.

No description available.